|
|
هاژه سلێمان: كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م كه یه‌كسانی له نێوان ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌كان دا هه‌بێت
2010-03-09
هه‌ولێر، نه‌جیبه كه‌ریم:
|
|
|
هاژه سلیمان مسته‌فا له دایك بووی شاری رواندز، دبلۆم له ژمێریاری له سالی 1991 په‌یوه‌ندی به حزبی شیوعی كوردستان كردوه، هه‌ر له‌و كاته‌وه له كۆمه‌له‌ی ئافره‌تانی كوردستان كاری كردوه، له سالی 2001 كاندیدی حزبی شیوعی بووه بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ره‌واندوز، سالی2005 كاندیدی حزبی شیوعی كوردستان بوو بۆ په‌رله‌مانی كوردستان پله‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی مه‌حه‌لی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان پێشتر به‌رپرسی لقی سۆرانی كۆمه‌له‌ی ئافره‌تانی كوردستان بووه، ئێستاش ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت له كۆمه‌له‌ی ئافره‌تانی كوردستانه، له سالی 2008له هه‌لبژاردنه‌كه‌ی 7/25 بوو به سه‌رۆكی سه‌رۆكی فه‌راكسیۆنی ئازادی و عه‌داله‌تی ئێستاش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مان هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی به‌رگری له مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مان له دیمانه‌یه‌كدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆی داوه.
پ/تاچه‌ند هه‌ولت داوه ده‌نگی هاولاتیانی ناوچه‌كه‌ت به په‌رله‌مان بگه‌یه‌نی؟
هاژه سلێمان/ هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی كاره‌كه‌م له هه‌ولێره به‌ڵام له ناوچه‌كه‌م دانه‌براوم، زوو زوو سه‌ردانی سۆران و رواندز ده‌كه‌م له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌و موعاناتی هاولاتیانی ناوچه‌كه‌م، سه‌ردانی قائمقامیه‌تی رواندزو نه‌خۆشخانه‌كانم كردووه له به‌رنامه‌م ایه سه‌ردانی قوتابخانه‌كان بكه‌م ، هه‌ر كێشه‌یه‌كیش ئه‌گه‌ر تاكه كه‌سی بێت یان گشتی به پێی توانام هه‌ولم داوه بگه‌یه‌نمه په‌رله‌مان.
پ/ وه‌كو ده‌زانین ناوچه‌كه‌تان ناوچه‌یه‌كی عه‌شایرییه كاركردنیش له‌و ناوچانه بۆ ئافره‌ت ئاسان نین، چۆن توانیتان به‌و پله‌یه بگه‌ن؟
هاژه سلێمان/ئێمه له خانه‌واده‌یه‌كی رۆشنبیرین به‌تایبه‌تی باوكم هه‌رگیز رێگر نه‌بووه له كاره‌كانم ته‌نانه‌ت كاتێ له موسل بۆ خوێندن ناوم گه‌رایه‌وه زۆرم پێ‌ناخۆش بوو به‌ڵام باوكم زۆر هانده‌رم بوو واته له هه‌موو كاره‌كانم باوكم هاوكارم بووه به‌تایبه‌تی كاری حزبی هه‌موو كه‌سێك هه‌ر كارێك بكات له‌سه‌ر خودی خۆ راده‌وه‌ستیت كه چۆن ده‌وروو به‌ر نه‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بكات، واته ده‌بێت به باشترین شێوه بوونی خۆی بسه‌لمێنیت، هاوكات كه‌سیش ناتوانێت قسه بكات، منیش توانیم وه‌كو ژنێك ده‌ربكه‌وم و له بواری سیاسی و رێكخراوی ئافره‌تان.
پ/ له كابینه‌ی پێش‌و زۆر ده‌گوترا ژنانی نێو په‌رله‌مان پیاوانه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ن تا چه‌ند هه‌وٹ ئه‌ده‌ن له‌و كابینه‌یه ئێوه‌ی ژنان ئه‌و بۆچونه ره‌ش بكه‌نه‌وه؟
هاژه سلێمان/ئێمه له خولی سێیه‌می په‌رله‌مان كاری بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بۆچوونه نه‌هێلین و ئیتر ده‌بی كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه خه‌لك ده‌لێت ژنانی سیاسی پیاوانه بیر ده‌كه‌نه‌وه ئیمه نابی وا بیر بكه‌ینه‌وه چونكه هه‌ر له كۆنه‌وه له كۆمه‌لگه‌ی ئێمه ژن ئه‌و هه‌له‌ی بۆ نه‌ره‌خساوه كه له‌ده‌ره‌وه وه‌كو پیاوێكی سیاسی كار بكات، بۆیه خه‌لك وابیر ده‌كاته‌وه هه‌ر ژنێك ئه‌گه‌ر بێته نیو بواری سیاسی وه‌كو پیاو بیر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام من به‌ش به حالی خۆم هه‌رگیز وه‌كو پیاو بیر ناكه‌مه‌وه هه‌موو كات كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م كه یه‌كسانی هه‌بێت له هه‌موو بواره‌كان كه ژن به یه‌كسانی له‌گه‌ل پیاو كار بكات، هاوكات ناتوانین بلێین هه‌موو ژنه‌كانیش وه‌كو یه‌ك بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ن چونكه هه‌ر كه‌سه‌و ریچكه‌ی خۆی هه‌یه.
پ/ ئه‌و سیفه‌تانه چین كه ده‌بێت له ژنی سه‌ركرده دا هه‌بێت؟
هاژه سلێمان/ده‌بێت ژنێكی خۆ راگربێت، ئه‌و شتانه‌ی ده‌وروو به‌ری نابێت كاریگه‌ری به‌سه‌ریه‌وه هه‌بێت، ده‌بێت هه‌موو كات تێكۆشه‌ر بێت بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه مه‌به‌ستیه‌تی زۆر هه‌ولأ بدات خۆی پڕ چه‌ك بكات به زانست و زانیاری. پ/ تا چه‌ند هه‌ولتان داوه وه‌كو لیژنه‌ی مافی مرۆڤ كار بۆ په‌نابه‌ران بكه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به زۆری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێردرێنه‌وه كوردستان؟
هاژه سلێمان/ ئێمه له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ناو په‌رله‌مان چه‌ند كه‌یسێكمان هه‌یه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌وانه كه‌یسی زیندانیه‌كان، كه‌یسی په‌نابه‌ران، قوربانیانی جینۆسایده كه‌یسی گۆڕه به كۆمه‌له‌كانه ، به‌ڵام خۆم له كه‌یسی په‌نابه‌رانم، له به‌رنامه‌مان دایه سه‌ردانی چه‌ند كه‌مپێكی په‌نابه‌ران بكه‌ین به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سۆران تا له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌كانیان بین، به‌لام سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ولات به زۆری ده‌نێردرێنه‌وه كارمان له‌سه‌ر نه‌كردووه به‌لام هیوادارم له داهاتوو كاری له‌سه‌ر بكه‌ین په‌یوه‌ندی به چه‌ند لایه‌نێك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وانه‌ی چه‌ندین ساله له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین به زۆری نه‌نێردرێنه‌وه.
پ/ وه‌كو لیژنه‌ی ئافره‌تان له په‌رله‌مان ئێستا كار بۆچی ده‌كه‌ن؟ هاژه سلێمان/ من له‌و لیژنه‌یه جێگری سه‌رۆكم له سه‌ره‌تای كاركردنمان به‌لێنمان داوه هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌و لیژنه‌یه كار ده‌كه‌ین وه‌كو داكۆكاریك بین له مافه‌كانی ژنان ، ئه‌و پرۆژه یاسایی ئێستا كاری بۆ ده‌كه‌ین پرۆژه یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌یوه‌ی توند‌و تیژی خێزانه له كوردستان كه پێشتریش له خولی دووه‌مدا كاری بۆ كرابوو به‌لام له په‌رله‌مان په‌سند نه‌كرابوو، له لیژنه‌ی ژنان چونكه ئیستا له كوردستان ژنان و مندال و هه‌موو تاكه‌كانی خێزان له كوردستان رووبه‌رووی توند‌و تیژی ده‌بنه‌وه ئێستا ئێمه ئه‌و پرۆژه یاسایه‌مان ته‌واو كردووه، بۆیه گفتوگۆی باشمان له‌و باره‌یه‌وه كردووه راپۆرتی خۆمان نوسیوه‌و بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه تاكو دوای پشوی په‌رله‌مان ته‌واو بوو گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت تاكو سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌لگه سودی لێوه‌رگرن دوای ده‌رچوونی وه‌كو یاسا. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و یاسانه‌ی له په‌رله‌مان ده‌رده‌چن وه‌كو پێویست كاری پێناكرێت، پێشتریش یاسای باری كه‌سی ده‌رچوو به‌ڵام تاكو ئێستا له دادگاكان زۆربه‌ی برگه‌كان وه‌كو پێویست جێبه‌جی ناكرێت، بۆیه ده‌بێت ئێمه هه‌ما هه‌نگیمان له‌گه‌ل حكومه‌ت هه‌بێت تاكو بتوانین ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌رله‌مان ده‌رده‌چن په‌سند ده‌كرین وه‌كو جیبه‌جێكردنیش 100٪جێبه‌جێ بكرێت
|
|
|
|
|
|
|
هه‌رێما
كوردستانێ _ دهۆك |
|
ته‌له‌فون : 07701472032 -
07501119102 |
|
copyright 2009
© |
evro@evropress.com |
evropress@yahoo.com |
evropress@hotmail.com |
|